رێباز حه‌ملان بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ریان سپی كردیت، به‌ڵام سه‌رت به‌به‌رزی مایه‌وه، مه‌له‌فی نه‌وتت رێكخسته‌وه ده‌عوای دادگای پاریس‌یان لێ زیندوكردیته‌وه و ده‌شڵێت، "میلله‌تێكی خۆراگر و پشودرێژت له‌گه‌ڵدایه و ئه‌وان ئامانجیانه قه‌واره‌ی هه‌رێم لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، ئه‌وه‌ش خه‌ونێكی له گۆڕنراوی دوژمن و نه‌یارانه".
رێباز حه‌ملان له‌په‌یامێكدا كه دو وێنه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌نێوان ساڵانی 2019 و 2025 بڵاوكردۆته‌وه نوسیویه‌تی، "سه‌ریان سپی كردیت، به‌ڵام سه‌رت به‌به‌رزی مایه‌وه، مه‌له‌فی نه‌وتت رێكخسته‌وه ده‌عوای دادگای پاریس‌یان لێ زیندوكردیته‌وه، ماوه‌ی 700 رۆژه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان راگرت به‌بۆری، به‌ڵام نه‌تهێشت كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت هه‌رێم جێبهێڵن و كێڵگه‌كانی نه‌وت وشك بن بیرمه‌ندانه پرۆسه‌كه‌ت به‌زیندویی هێشته‌وه".
دادگای فیدڕاڵییان به‌رامبه‌رت به‌كارهێنا، ویستیان قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌هێڵن
راشیگه‌یاندوه، "دادگای فیدڕاڵییان به‌رامبه‌رت به‌كارهێنا، ویستیان قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌هێڵن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمت ئاوه‌دانتر كرده‌وه و زیاتر به‌ره‌و پێشت برد هه‌ر رۆژه و پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریت كرده‌وه، پرۆژه‌ی روناكیت راگه‌یاند كوردستانت روناك كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا رۆژانه سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ئه‌فرۆشن له تاریكی‌دا ده‌ژین، موشه‌ك و درۆنیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم به‌كارهێنا وه‌ك قه‌ڵای هه‌ولێر، له‌سه‌ر پێی خۆت وه‌ستایت و چاوه‌كانت وه‌ك هه‌ڵۆ خسته چاویانه‌وه".
نه‌یارانی ناوخۆیان بۆ به‌كارهێنایت چۆكت پێدادان و سه‌ریان له ئاستی خۆراگریتا به چه‌ماوه‌یی مایه‌وه
رێباز حه‌ملان له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، "نه‌یارانی ناوخۆیان بۆ به‌كارهێنایت چۆكت پێدادان و سه‌ریان له ئاستی خۆراگریتا به چه‌ماوه‌یی مایه‌وه، به سندوقی هه‌ڵبژاردن بۆت سه‌لماندنه‌وه كێ متمانه‌ی گه‌لی هه‌یه، سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازیت كرده سێكته‌ری سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندن و بوژاندنه‌وه‌ی وڵات، ده‌ستی جوتیارانت گرت زه‌وی و ئاو و خاكه‌كه‌یان بكه‌نه به‌رهه‌می كشتوكاڵی و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ت بۆ كردنه‌وه، پرسی غازت به‌نێوده‌وڵه‌تی كرد بناغه‌ی ژێرخانێكی سروشتی و ئابوریت دارشت بۆ داهاتویه‌كی گه‌شتر، كوردستانت خسته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی وزه".
گفتۆگۆی چاره‌سه‌ری پرسی موچه و نه‌وتت له‌گه‌ڵ سێ حكومه‌تی یه‌ك له دوای یه‌كی به‌غدا كرد
باسی له‌وه‌شكردوه، "گفتۆگۆی چاره‌سه‌ری پرسی موچه و نه‌وتت له‌گه‌ڵ سێ حكومه‌تی یه‌ك له دوای یه‌كی به‌غدا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین رێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ واژۆكردن هه‌رجاره و به بیانویه‌ك ئیلتیزامیان نه‌كرد و رێزی ئیمزای خۆیان نه‌گرت، موچه و قوتی خه‌ڵك ته‌نها چه‌كه له‌ده‌ستیان بۆ لێدان له هه‌رێم و گه‌له‌كه‌ت سیاسه‌تێكی سه‌پێنراوی زاڵمانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌م به‌ربه‌سته‌شیان تێكده‌شكێنیت، میلله‌تێكی خۆراگر‌و پشو درێژت له‌گه‌ڵدایه، نه سازش له قوت و موچه‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌یت، نه‌سازش له خاك و مافی گه‌ل و میلله‌ته‌كه‌ت ده‌كه‌یت، ئامانجیانه قه‌واره‌ی هه‌رێم لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، ئه‌وه‌ش خه‌ونێكی له گۆڕنراوی دوژمن و نه‌یارانه".
وەڵام بدەوه