به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2025، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، پێنج جار بۆردومانی ناوچه‌كانی گه‌لیی مێوین و گه‌لیی قه‌چۆیان له ناوچه‌ی نهێلێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی كرد.
بۆردومانكردنی بنكه‌كانی په‌كه‌كه له كاتێكدایه كه دوێنێ له ڕێوره‌سمێكدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه، چه‌كه‌كانیان سووتاند كه ئه‌وه‌ش دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هات، بۆ دانانی چه‌ك.
وەڵام بدەوه