ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پرسی مووچه كۆده‌بێته‌وه. بڕیار وایه سبه‌ی چوارشه‌ممه 16ی 7ی 2025، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام بدات. كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دوایین پێشهاته‌كان له‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێره‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
وەڵام بدەوه