کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە لە ڕێکەوتی 15 و 16ی تەمموزی 2025دا کرانە سەر شوێنەکانی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەلایەن کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکورەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە دەبرێن.
ئەم هێرشانە مەترسییان خستە سەر ژیان و سەلامەتیی هێزی کاری ئێمە کە زۆرینەیان عێراقین و ستافە بیانییەکانمان کە خەڵکی نەتەوەی جیاوازن، هەروەها زیانیشیان بە دامەزراوەکان گەیاند.
دوای هێرشەکان، کۆمپانیا بەڕێوەبەرەکان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی سەر بەرهەمهێنان و دامەزراوەکانی تری کێڵگەکەن. زۆرینەی کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور، بەوانەشەوە کە نەکراونەتە ئامانج، ڕاگرتنی بەرهەمهێنانیان ڕاگەیاندووە.
ئەپیکور داوا لە حکوومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بۆ دڵنیاکردنەوە لە سەلامەتی و ئاسایشی ستاف و دامەزراوەکانیان.
وەڵام بدەوه