دوای لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی لەبارەی موچە و نەوتەوە ئەم چەند خاڵە دەخەمە ڕوو :
یەکەم / مایەی خۆشحاڵی یە دوای ٨٠ رۆژ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆش دەبیستن کە ئەویش سەرف کردنی موچەی مانگەکانی ٥ و ٦ ی ٢٠٢٥ ،
دووەم / ئەگەر هوشیاری خەڵکی کوردستان و درککردنیان بەپیلانی لەناوبردنی ئەزمونی هەرێم و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان نەبێت ئەوە چی ئیرادەیەکە بتوانێت بەرگەی سەختی ژیان و بێ موچەیی بگرێت بۆ ماوەی نزیکەی ٣ مانگ ، ئەم هەڵوێستەی خەڵکی کوردستان لەکاتێکدا مایەی سوپاس و پێزانینە لەهەمانکاتدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەگۆڕنا کەدەیانگوت ئینتیمای نیشتیمانی لای خەڵکی هەرێمی کوردستان نەماوە یان لاواز بوە .
سێیەم / دیسان ئەوە سەلمێندرا کە هێز لەیەکگرتن و یەک ڕیزییە و چەکێکی بەهێزە بۆ زامنکردنی مافەکانمان و روبەروبونەوەی هەر پیلانێک لەدژی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان .
چوارەم / مایەی داخە هەندێ کەس و لایەن کە لەپەنجەکانی دەست تێپەڕناکات نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەی فەرمانبەران کرد ، بەداخەوە هەرکات نزیکبونەوە و رێکەوتن دروست دەبو لێدوانێکی نابەرپرسانە یان بڵاوکردنەوەی داتایەکی نادروست رێکەوتنەکانی دوادەخست تائەو کاتەی دەسەلمێنرا کە ئەو زانیارییە دورە لەراستی ، بەداخەوە خۆش باوەری بەرپرسانی ئیتحادیش بۆ ئەو فەیسبوک چی و لایڤ چیانە لەجێگای خۆی نەبو تاوەکو ئەم دوایانە بۆیان دەرکەوت کەتەنها ئەو داتاو ژمارانە راستن کەلایەن حکومەتەوەو بەفەرمی پێشکەشیان دەکرێت .
پێنجەم / پێشنیار دەکەم لەهەر باردۆخێکدا کۆمەڵێک پرنسیب و پیرۆزی و بەهای نیشتیمانی هەیە بیپارێزین و تەجاوزی نەکەین ، ناکرێت هێزێکی سیاسی هەبێت یان کەسێک لەهەرێم حەزبکات موچە سەرف نەکرێت و خەڵک برسی بکرێت و کێشەکان بەردەوام بێت تەنها بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردن سودی لێوەربگرێت .
شەشەم / سوپاس بۆ یەک دەنگی هێزە سیاسییەکان لەمەڕ ئەم پرسە بەتایبەتی پارتی و یەکێتی ، سوپاسی تایبەت بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە بۆ ئەم پرسە بەردەوام لەسەرخەت بو هەمیشە نیگەرانی خۆی لەسیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان بەهێزە سیاسییەکانی ناوخۆو دەرەوە دەگەیاند ، سوپاس بۆ بەڕیز سەرۆکی هەرێم و سوپاسێکی تایبەت بۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەت کاک مسرور بارزانی کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە نەرمی زۆری نواندو و دەست بەرداری بەشێک لەمافەکانی هەرێم بو ، سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێم و پشو درێژیان ،سوپاس بۆ بەرپرسانی کورد لەبەغدا ئەوەی رۆڵی هەبو لەیەکتر گەیەشتن و چارەسەرکردنی گرفتەکان ،
لەکۆتاییدا هیوادارم ئەم پرسە بەشێوەیەکی یەکجاری کۆتایی بێت و چیتر قوتی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بەکێشەی سیاسی و کارگێڕی و هونەری نەکرێت .
وەڵام بدەوه