مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
زۆر خۆشحاڵم بە کردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژی وەک پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی خێرای ئاو بۆ هەولێر دەکەینەوە.
قەیرانی ئاو لە هەولێر پێویست بوو چارەسەر بکرێت.
لە کاتێکی پێوانەیی بە باشترین شێواز قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو جێبەجێ کرا
جێبەجێکردنی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا و ئەندازیار و کەلوپەلی خۆماڵی بووە، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە
کاک خالید خۆشناو و هێمن گرووپ بوونەتە شانازی بۆ کوردستان.
سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر دەکەم
داوا لە خوشک و براخۆشەویستەکانم دەکەم زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاو نەکەن.
چیتر پێویست ناکات لە هەولێر ئاوی ژێر زەوی بەکاربهێنرێت
هەندێک جار پرسیار دەکەن حکومەت داهاتی ناوخۆیی چی لێکردووە، ئەم جۆرە پڕۆژانە وەڵامی ئێمەن بۆ ئەوانەی ئەو پرسیارە دەکەن.
ئەم پرۆژانەی بۆ خزمەتگوزاری جێبەجێی دەکەین وەڵامێکی بۆ چەواشەکارییەکان لە بارەی چارەنووسی داهاتی ناوخۆ
ئێمە ئەم پڕۆژانە دەکەین و بە ئەرکی خۆشمانی دەزانین
لەجیاتی دەستخۆشی رێگرییمان لێکراوە
زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە
ساڵی داهاتوو هەموو کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
لایەن هەیە چاوی بەم پرۆژانە هەڵنایەت و سزای سەرکەوتنمان دەدەن
سەرکەوتنی ئێمە بۆ خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە
سەرکەوتنی ئێمە بۆ خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
ئێمە زۆرجار باجی سەرکەوتنەکانمان داوە.
ئەو لایەنانە لە جیاتی هاوکار و پاڵپشت بن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، دێن سزای هاووڵاتییان دەدەن و مووچەیان دەبڕن.
ئامادەین ئەزموونی خۆمان بخەینە خزمەتی هەموو عێراق.
وەڵام بدەوه