Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی ناوچەکە گەیشتە لای بەرێز مەسرور ر بارزانی بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی ناوچەکە گەیشتە لای بەرێز مەسرور ر بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی ناوچەکە گەیشتە لای بەرێز مەسرور ر بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولگ گشتی قەتەر کرد، رێزدار مەسررو بارزانی، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز حسێن بن عەلی ئەلفەزالە كونسولی گشتیی قەتەڕ لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .

ئاماژەمان بە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کرد و سوپاسی کونسوڵی گشتیی قەتەڕییشمان کرد بۆ ئەو ماوەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەڕ کردووە و هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

کونسوڵی گشتیی قەتەڕ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ  هاوكاری و پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی و خواستی دەوڵەتی قەتەڕیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كردەوە. هەروەها ستایشی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد بە تایبەتی پڕۆژەی ئاو و کارەبای 24 کاتژمێری.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه