لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە کە دوو سکاڵا لە دژی تۆمار کراوە ئەمەی لای خوارەوە دەقی نووسینەکەیەتی کە بڵاوی کردوەتەوە
سوپاس بۆ خودا ….
دوای ئەوەی دوو سکاڵامان لەسەر تۆمار کرا لەبەرواری ٢٠٢٥/٤/٢٠ لەدادگای ئیتحادی گوایە زیادە ڕەوییمان کردوە لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەمان و پێشێلکاری یاسامان کردوە و پرۆژە یاسایی بەپارێزگابونی هەڵەبجەمان راگەیاندوە ، ئەویش دوای ئەوەی سەرۆک و جێگری یەکەم سەکۆی سەرۆکایەتییان بەجێهێشت ، سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ داوای یەکەم کە لەلایەن پێنج پەرلەمانتارەوە تۆمار کرابو رەتکرایەوە ، پشتیوان بەخودا هەفتەی داهاتوو داوای دووەمیش رەتدەکرێتەوە .
وەڵام بدەوه