کارکردن لە پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێ-دهۆک بەردەوامە و بە تەواوبوونی پڕۆژەکە رێگای هەولێر تا زاخۆ دەبێتە جووتساید.
ڕۆژی پێنجشەممە 24ی تەمووزی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند 600 ئامێری جۆراوجۆر و 1500 کارمەند، شەو و ڕۆژ لە پرۆژەی جووتسایدی باحەدرێ-دهۆک کار دەکەن و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا 70٪ی پڕۆژەکە کۆتایی پێ هاتووە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، درێژیی جووتسایدەکە 26 کیلۆمەترە و بە شێوازێکی ستاندارد و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت. بە تەواوبوونی پرۆژەکە، تەواوی ڕێگای هەولێر – زاخۆ دەبێتە جووتساید.
وەڵام بدەوه