یەک لە ئامانجە گرنگەکانی پرۆژەی ڕووناکی، پاراستنی ژینگەیە. زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکوژێندرێنەوە و ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
لە پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا 292 موەلیدەی گەڕەکەکان کوژێندراونەتەوە کە هاوتای دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە لە 50 هەزار و 516 ئۆتۆمبێل، ئەمە لە کاتێکدایە پیسبوونی کەش و هەوا لە ساڵانی ڕابردوو، بە یەک لە هۆکارەکانی زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە داندراوە.
بە گوتەی پزیشکان و شارەزایانی ژینگە، لابردنی ئەم موەلیدانە، دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی نەخۆشییەکە.
لە ساڵی 2024، لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، 3 هەزار و 310 کەس بە توشبووی جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشیی شێرپەنجە تۆمارکراون، لە ژمارەیەشدا 201 کەسییان منداڵ بوون.
دکتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دوو هەزار و 681 حاڵەتی نوێ لە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت: پەرەدان بە کواڵیتی و پاککردنەوەی ژینگە بە لابردنی موەلیدەکان، یاخود هەموو ئەو کارگانە کە پێویستە لە ڕووی زانستییەوە فلتەریان هەبێت، هەروەها کوالێتی خۆراکی هەرێمی کوردستان ڕێک بخرێت، چونکە ئەگەر ئێستاش کاریگەرییان دەرنەکوێت، بەڵام لە داهاتوودا و نزیک بە 10 ساڵی دیکە کاریگەریی ڕاستەخۆیان دەردەکەوێت.
بۆ دەرخستنی مەترسییەکانی ئەو گازانەی کە لە موەلیدەکانەوە دەردەچن، بەشێک لە پسپۆرانی زانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە، ساڵی 2018، تا ساڵی 2023 یان وەک نموونەی توێژینەوەکەیان وەرگرتووە کە تاچەندە ژینگە و کەشوهەوا بەهۆی دەردانی ئەو گازانەی لە موەلیدەکانەوە دەردەچن، پیس بوونە.
ساڵح نەجیب، پسپۆری ژینگە گوتی: سەرنجمان لەسەر شەش گاز دا، بۆ ئەوەی بزانین دەردانی گازەکانی لە چ ئاستێکدایە، دەرکەوت، بەشێک لەو گازانەی لە موەلیدەکانەوە دەردەچوون، کاریگەرییان لە کەش و هەوا دەکرد، بەشێکی دیکەشیان کاریگەریی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات، بۆمان دەرکەوت، ئەو گازانە لە موەلیدەکانەوە دەردەچن، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن کە کاریگەریی لە تەندروستی مرۆڤ دەکات، هاوکات گازی ئۆکسیدی نایترۆجین، بە هەمان شێوە کاریگەریی لە تەندروستی مرۆڤ دەکات.
پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، هاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە کارەبای بەردەوام و مانگانە یەک پسوولەیان دەبێت کە بڕەکەی بەگوێرەی بەکارهێنان دیاریی دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگەی گەڕەک و شارەکان.
هەواڵی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هەسەدە لە شەڕ دایە
1 رۆژ پێش ئێستا
تورکیا لەسەر ماف و ناسنامەی کورد هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
لە عێراق قەوما
1 رۆژ پێش ئێستا
هەرێمێکی نوێ لە سوریا دروستکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
بریاری لێخۆشبوون دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه