سیستەمی خۆتۆماركردن بۆ پرۆسەی حەج لە هەرێمی كوردستان دەبێتە ئەلیكترۆنی
لە مانگی داهاتوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیستەمی دیجیتاڵی ناونووسین بۆ حەج دەكاتە ئەلیكترۆنی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەجیش ئاشكرای دەكات، چیدیکە هاووڵاتیان بۆ ناونووسین بۆ حەجکردن فۆڕم پڕ ناکەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ماوەیەکی زۆر کارکردن کۆتاییان بە پرۆسەی بە دیجیتاڵ کردنی پرۆسەی حەج هێنا و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووە سیستمەکە بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان."
ئاماژەی بەوەش داوە: "چیدیکە هاووڵاتیان بۆ ناونووسین بۆ حەجکردن فۆڕم پڕ ناکەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات، ئەمەیش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵیکردنی دام و دەزگاکان."
لای خۆیەوە هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: "ساڵانە نزیكەی 100 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان خۆیان بۆ حەج ناونووس دەكەن، ئەم پرۆسەیە لە سەرەتای مانگی هەشت دەبێتە پرۆسەیەكی تەواو دیجیتاڵی و لەسەر بنەمای پێناسی دیجیتاڵی دەبێت."
وەڵام بدەوه