بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكەدا لەبارەی سزای دواكەوتنی گرێبەستی ئەلیكترۆنی رای دەگەیەنێت، بەر لە 60 ڕۆژ نووسراوی (مامەڵەكە)ی تۆمار كرابێت (وەرگەرتە) كرابێت، لە بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دوا بكەوێت بەهۆكاری كاروبارەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، نابێت سزا و پێبژاردنی دواكەوتن ببژێرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 28ـی تەمووز، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، ئاماژە بەنووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان / ب. كارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەكان، لەبارەی سزای دواكەوتنی تابلۆكردن بڕیار درا.
ئاماژە بەوە كراوە، لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنی هەر هاووڵاتییەك بەر لە 60 ڕۆژ نووسراوی (مامەڵەكە)ی تۆمار كرابێت (وەرگەرتە) كرابێت، لە بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دوا بكەوێت بەهۆكاری كاروبارەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، نابێت سزا و پێبژاردنی دواكەوتن ببژێرێت.
روون كراوەتەوە، لە كاتی دواكەتنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی میری كە هۆكاری دواكەتنەكە خودی هاووڵاتییەكە نەبێت و هۆكارەكەی فەرمانگەی میری بێت (بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆ)، ئەوا نابێت ڕووبەڕووی هیچ سزایەكی دواكەتن ببنەوە، كاروبارەكانیان بۆ ڕایی دەكرێت بەبێ بژاردنی سزا و پێبژاردنی دواكەوتن.
وەڵام بدەوه