بهشی پێشبینیهكانی كهشوههوای ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێدا هاتووه، نزمبوونەوەى پلەی گەرما و کۆتاىی هاتنى شەپۆڵى گەرما کە بۆ ماوەى نزیکەى چەند رۆژێک بوو کاریگەرى ئەم شەپۆڵى گەرمایە رووى لە ناوچەکەمان کردبوو، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما هەر بە بەرزى دەمێنێتەوە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە سەرووى 45 پلەى سیلیزى دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لە 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە و ئیدارەى گەرمیان لە 49 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، سبەى چوارشەممە کاریکەرىی ئەم شەپۆڵە گەرمایە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاىی دێت و پلەی گەرما دەگەڕیتەوە سەر ئاستى ئاسایى خۆى بۆ ئەم وەرزە.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه: "پێشبینىی نزمبوونەوەى پلەی گەرما (3-6) پلەى سیلیزى دەبێت، لە سبەى چوارشەممەوه، تاوهكوو چوارشەممەى ههفتهی داهاتوو، هیچ شەپۆڵێکى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان نییە."
وەڵام بدەوه