لێخۆشبوون لە سووی دواکەوتنی گشت خاوەن گرێبەستەکانی بانەوانی (المساطحة) و پشەوەران بۆ ساڵانی ڕابردوو دەکرێت.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری، كە 28ی 7ی 2025، دەرچووە ، تیایدا هاتووە: "بڕیارمان دا بە لێخۆشبوون لە سووی دواکەوتن (غرامە التاخیریة) لە گشت خاوەن گرێبەستەکانی بانەوانی (المساطحة) و پشەوەران بۆ ساڵانی ڕابردوو."
جەخت کراوەتەوە، بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی خزمەتی گشتی دراوە.د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "بە رەچاوكردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی، بڕیارەکە دراوە و جێبەجێ دەکرێت."
وەڵام بدەوه