ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت"دوای ھەوڵێکی زۆر توانیمان لە ھەرێمی کوردستانیش لە بانکەکان قەرز بەو خەڵکە بدەین کە ھەژماری منیان ھەیە یاخود کەفیلێکیان ھەیە بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا لە وزەی خۆر لە ماڵ دابنێن، بەھەزاران کەسیش لە ھەرێمی کوردستان داواکاری پێشکەش کردووە."
ئامانج مەحمود ھەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دوای ھەوڵێکی زۆر توانیمان ڕەزامەندی وەرگرین بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستانیش قەرز بەو ھاووڵاتییانە بدرێت کە سیستەمی کارەبا لە وزەی خۆر دادەنێن، ئێستا لە بانکی جیھان، تەنمیەی عێراق و بانکی ئەھلی عێراق قەرز بە ھاووڵاتییان دەدرێت، ئەوانەی ھەژماری منیان ھەیە، یاخود یەکێک لەوانەی ھەژماری منی ھەیە دەبێتە کەفیلیان و پارەیان پێنادرێت، کۆمپانیا دەچێت سیستەمەکەیان بۆ دادەنێت، دەتوانێت تا ٤٥ ئەمپێر بە پاتریەوە لەماڵەوە دابنێن.
من یەکەم کەس بووم لە ھەرێمی کوردستان ئەو سیستەمەم دانا، کە ماوەی دوو مانگە دانراوە."
ئامانج مەحمود ھەرکی گوتیشی "ئێستا لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥ھەزار کەس ناوی خۆی تۆمارکردووە بۆ ئەوەی ئەو سیستەمەیان لەماڵەوە بۆ ببەسترێت کە قازانجێکی زۆری ھەیە و کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین دەکرێت، ئەوقەرزەی وەریدەگرن لەماوەی حەوت ساڵ دەیگەڕێننەوە، کۆمپانیا دێن سیستەمەکان دەبەستن و پارەکە حیساب دەکرێت، بانکەکان بەقیست پارە لە هاووڵاتییان وەردەگرنەوە، ئەمەش ئاسانکارییە بۆ خەڵک و بۆ پەرەسەندنی ئەو سیستەمە."
حکومەتی ھەرێمی کوردستان قەرز بە هاوڵاتیان دەدات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
قومارکردن بە عێراق و تەسلیمبوونی هەرێم
1 رۆژ پێش ئێستا
دڵنیایی دەدرێت لەبارەی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
بریاری حکومەت جێبەجێ دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش لەبارەی دامەزراندن هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه