Kurdistan Press - بۆ ئیسرائیل پێش وەختە دەزانن بۆ هەرێم دواتریش نایزانن بۆ ئیسرائیل پێش وەختە دەزانن بۆ هەرێم دواتریش نایزانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ ئیسرائیل پێش وەختە دەزانن بۆ هەرێم دواتریش نایزانن

بۆ ئیسرائیل پێشوەختە دەیزانن، بەڵام بۆ كوردستان دواتریش نایزانن!

جەمال عەبدوڵا

(... لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، 29 ھێرشی مووشەكی و درۆنمان لە ناوخۆی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمەریكا پووچەڵ كردووەتەوە...). ئەوە بەشێكە لە لێدوانی سەرۆكوەزیرانی عێراق. 

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەوەدا كارێكی باش دەكات كە نەھێڵێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی جەنگی نێوان وڵاتانی دەرەوەی عێراق، كارێكی باشیشی كردووە كە لە ماوەی ئەو 12 ڕۆژەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل 29 ھێرشی مووشەكی و درۆنیان بۆ سەر ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمەریكا پووچەڵ كردووەتەوە، بەڵام خۆ ھەندێك پرسیار بڤە نییە، بۆ نموونە:

1 - كوان ئەوانەی خاوەنی ھەوڵی ئەو 29 ھێرشە مووشەكی و درۆنییانە بوون؟ كێ بوون؟ دەستگیر كران؟ درانە دەست دادگا و یاسا؟ یان نەخێر و بۆچی

2 - لە چ شوێنێكی ناوخۆی عێراقەوە ھەوڵی 29 ھێرشی مووشەكی و درۆن دژی ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمەریكا دراوە؟ ئایا ئەو شوێنانە لەدەرەوەی دەسەڵاتی ھێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقدان؟ ئەگەر وا بێت واتە ئەگەر ئەو شوێنانە لەدەرەوەی دەسەڵاتی سەربازیی ھێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراقدا بن، ئەمە خۆی لە خۆیدا یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی دەوڵەتی فاشیل، جا ئەو دەوڵەتە ھەر دەوڵەتێك بێت.

3 - بۆچی ئەگەر ھێرشە مووشەكی و درۆنییەكان بۆ سەر ئیسرائیل بن، پێشوەختە عێراق پێی دەزانێت و ئەو ھێرشانە پووچەڵ دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر ھەمان ئەو ھێرشانە بۆ سەر كوردستان بن، ئەوە ھیچ كە پێشوەختە عێراق پێیان نازانێت! بەڵام دوای ھێرشەكانیش ئەنجامی ھیچ لێكۆڵینەوەیەك بەڕوونی دیار نییە و ئاشكرا ناكرێت؟

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه