پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی شەممە، شێیەکی زۆر دێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان، بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیا لە هەندێک کاتدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
وتیشی، "لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی بای بەهێز و دروستبوونی تەپوتۆزی ناوخۆیی، لە هەندێک ناوچەی دیکەش تاوەباران دەبارێت و ئەگەری روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکەش هەیە".
وەڵام بدەوه