وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی شەش کە بڕی 120 ملیار دینارە ئامادەکردووە و چاوەڕێی بڕیارە تاوەکوو بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندییەکانی خۆی بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش جێبەجێکردووە، لیستی مووچەی مانگی شەش و حەوت و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی ڕادەستکردووە، لە ئێستادا داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە و ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بەغدا کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە نوێترین هەڵوێستیدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنەكە ڕایگەیاندووە كە، ڕێككەوتنەكە تەنیا بۆ مانگێك بووە نەك دوو مانگ. لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "داهاتی نانەوتی 120 ملیار دینار ئامادەیە، چاوەڕێی بڕیاری سەرووی خۆمان دەکەین، بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدا بکرێت. ڕۆژانی 16 و 17 ئەم مانگە لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا کرا، بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە دەبوو حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیش بنێرێت. دوای ناردنی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن بەغداوە، چەند لیژنەیەک پێکهێنران و بڕیار بوو لەماوەی دوو هەفتەدا لیژنەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و پرسەکان یەکلابکەنەوە و مووچەی مانگەكانی تریش بنێرن، بەڵام لیژنەكە نەهاتووە و مووچەش نەنێردراوە. ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی 7ـی 2025 و دوای 83 ڕۆژ، بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 974 ملیار دیناربوو و لە سێ ڕۆژدا مووچە دابەش کرا.

Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه