Kurdistan Press - لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر

لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بەغداوە گەیشتە هەولێر؛ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتیی هێرشەکان دەکەن و بەڵگەنامەكان كۆ دەكەنەوە و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لیژنەیەكی تایبەتمەند بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستانیان كرد و بە شێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان شوێنە زیانلێكەوتووەكانی كێڵگە نەوتییەكانیان بەسەركردەوە، ئەمڕۆ شەممەش لیژنەیەكی دیكەی تایبەتمەند بەمەبەستی چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوەكان هاتوونەتە هەولێر و لە نزیكترین كاتدا ڕاپۆرتێك لەبارەی وردەكاریی هێرشەكان ئامادە بكەن.

ئەو لیژنە تایبەتمەندەی ئەمڕۆ هاتووەتە هەولێر بەراورد بە لیژنەكەی هەفتەی ڕابردوو ئەوەیە؛ بەشێوەیەكی چڕتر لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان دەكەن و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن لەبارەی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لە هەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی ئەمنی هاوكاریان دەبن بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاڕاستەی هەڵدانی درۆنەكان و وردەكارییەكانی دیكە.

لیژنەكە دوور لە چاوی میدیاكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و كارەكانی لێكۆڵینەوەش بە نهێنی بەڕێوەدەچن. 

باكگراوند: تەنها لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی 20 هێرشی درۆنی بوویەوە، كە ئاڕاستەی ژێرخانی وزە كرابوون، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان دروستكرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه