Kurdistan Press - ماوەی تۆمارکردن درێژدەکرێتەوە ماوەی تۆمارکردن درێژدەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ماوەی تۆمارکردن درێژدەکرێتەوە

بەرپرسێكی پسوولەی خۆراك ئاشكرای دەكات،بەڵێن دراوە خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسوولەی خــۆراکی ئەلیکترۆنــی بۆ 31ی8ی2025 درێژ بكرێتەوە.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر راگەیاند: "سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هەوڵ و کۆششی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پلان و بەدواداچوونی بەغدا، بەڵێندراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسوولەی خــۆراک بــە شێوازی ئەلیکترۆنــی تاوەكوو 31ی8ی2025، چاوەڕوانین بڕیاری پێ دەربچێت."

جەختیشی كردەوە: "دوای ئەم وادەیەش خۆتۆماركردن هەر دەمێنێت، بەڵام ئەوكات بڕە پارەیەكیان لێ وەردیرێت."

ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەمەش دەرفەتێكی  باشە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی، کە تاوەكوو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە، بە بیانووی نەبوونی کارتی نیشتمانی و نوێکردنەوەی، یان سەفەرکردن و نەگەڕانەوەیان لەدەرەوەی وڵات، یان نەخوێندنەوەی وێنەی دەموچاو، یاخود نەبوونی کۆد و ژمارەی نهێنێ."

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر تكایەكی لە هاووڵاتییان كردووە و دەڵێت: "تکایە دەرفەتە لەو ماوەیەدا کێشەکانتان چارەسەر بکەن و خۆتان تۆمار بكەن."

سەرەتا بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک تاوەکوو 5/7/2025، بوو دواتر بۆ 1ی8ی2025 درێژ کرایەوە و ئێستاش بڕیارە تاوەكوو31ی8ی2025 بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه