Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدییەكان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، پێویستە بەڕێزەوە یادی گیانفیدایی و قوربانیدانەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بكەینەوە كە بە سەركردایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی، شنگال و دەوروبەریان ئازاد كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئاب، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە ساڵیادی داگیركردنی شنگال و جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی ئەو كۆمەڵكوژییەی تیرۆریستانی داعش دەكەینەوە كە زام و برینێكی قووڵ و ساڕێژ نەبووە لە مێژووی گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی بە گشتی

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، لە یادی ئەم كارەساتەدا، پێویستە بەڕێزەوە یادی گیانفیدایی و قوربانیدانەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بكەینەوە كە بە سەركردایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی، شنگال و دەوروبەریان ئازاد كرد، هەروەها سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی خەڵكی كوردستان بە گشتی و پارێزگای دهۆك و دەڤەری بادینان بەتایبەتی دەكەین لە بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان.

باسی لەوەش كردووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەوڵ و كاركردنی بۆ ئازادكردن و گەڕاندنەوەی هەموو ئەو ڕفێنراوانەی كە تا ئێستە ئازاد نەكراون و دۆزینەوە و دیاریكردنی چارەنووسی بێسەروشوێنكراوان. هەروەها درێژەدان بە پاڵپشتیی داراییی ڕزگاربووان و هاوكاریكردن و یارمەتیدانی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان، ئەوانەی بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی شنگال و دەوروبەری، هێشتا هەر لە كەمپەكاندا دەژین و نەیانتوانیوە بگەڕینەوە ناوچەكانیان.

ئاماژە بەوەش دەكات، لەم یادە خەمگینەدا، دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە حكوومەتی فیدراڵ ئەرك و بەرپرسیاریەتیی خۆی جێبەجێ بكات، خوشك و برا ئێزیدییەكانمان قەرەبوو بكاتەوە و یارمەتی ئاوارەكان بدات و زەوینە خۆش بكات بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و دەرچوونی هێزە چەكدار و ملیشیاكان لە دەڤەرەكە و گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەكە. كە بە داخەوە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە دوای ئازادكردنیەوە بەسەر شنگالدا سەپێنراوە، نەتوانراوە ئاوەدان بكرێتەوە و خزمەتگوزاریی پێویست پێشكەشی خەڵكی ئەو دەڤەرە بكرێت.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت، لە ساڵیادی جێنۆسایدی شنگالدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شنگال و گشت شەهیدانی كوردستان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه