پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممە 3/8/2025 شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی داهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات ئەم شەپۆلە گەرما نوێیە بەگشتی تاکو 15ی مانگ بەردەوامی دەبێت.
راشیگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو شاری سلێمانی 43 بۆ 45 پلە دەبێت و لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگە هەوادا هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت بەراورد بە پێشبینیەکان.
وەڵام بدەوه