Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنچەمی ئەمساڵ

دەکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، رەزامەندیی دابەشكردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەمساڵ دەرچووە و دەست بە دابەشكردن دەكرێت. دەشڵێت: "بەشەخۆراكی پێویست لەنێو كۆگاكانماندا هەیە."

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕاگەیاند: "وەزارەتی بازرگانیی عێراق رەزامەنی دا بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ و دەست دەكرێت بە ئامادەكردن و پێدانی لیستی خۆراك بە بریكارەكان و پاشانیش لەم چەند رۆژەدا بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "بەشەخۆراكی پێویست لەنێو كۆگاكانماندا هەیە، جگە لە زەیت، بەشەخۆراكەكانی دیكە هەمووی هەیە."

ئاشكراشی كرد، بەشەخۆراكی پێنجەم پێكهاتووە لە: "برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێكە، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک، لەگەڵ ئارینۆك، لە هەندێك شوێنیش فاسۆلیا دەدرێت."

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر رایگەیاندووە: "داوا لــە بریکارانــی خۆراکــی بنکــەی 201 دەکــەین بەیانــی ڕۆژی دووشـەممــە 4/8/2025، ســەردانــمان بکــەن بـــۆ وەرگرتنــەوەی لیستــی بریکــاری بەشە خۆراکــی ســەبەتەی پێنجەمـــی ساڵــی 2025 ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه