Kurdistan Press - هەواڵى خۆش بۆ هێزەکانى پێشمەرگە هات هەواڵى خۆش بۆ هێزەکانى پێشمەرگە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵى خۆش بۆ هێزەکانى پێشمەرگە هات

بەرپرسی فۆرمەكانی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی ئاشكرای دەكات، وەجبەیەكی دیكەی رەزامەندیی پێدانی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ پێشمەرگەی یەكەی 80 گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەشێكی دیكەی رەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی بۆ پێشمەرگەی یەكەكانی 80ی پێشمەرگە لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی."

ئاشكراشی كرد: "ژمارە ئەو پێشمەرگانەی یەكەی 80 كە رەزامەندییان گەڕاوەتەوە، نزیكەی حەوت هەزار پێشمەرگەن و ئەوانە درەنگ فۆڕمەكانیان بۆمان رەوانە كراوە، دوای وردبینی نێردرا و دواجار رەزامەندییان گەڕایەوە كە بۆ هەر یەكێكیان زەوییەكی 200 مەترییان پێ دەدرێت".

جەختی كردەوە، ئەو حەوت هەزار پێشمەرگەیە دابەش دەبن بۆ چەند ناوچەیەكی جیاجیا، گوتیشی: "ئەو ناوانە كە بە لیست هاتوونەتەوە، دەستمان پێكردووە و نووسراویان بۆ دەكرێت، رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین، بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆیان."

سەبارەت بەوەی كەی زەوییان پێ دەدرێت، سەربەست مەولوود گوتی: "ئەوە پەیوەندی بە خودی شارەوانییەكان هەیە و ماوەیەكە دەستیان بە تیروپشك و دابەشكردنی زەوی كردووە."

تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی، لە قۆناغی کۆتایی وردبینی و ناردنی فۆڕمی زەویی فەرمانبەراندایە، زیاتر لە 480 هەزار ڕەزامەندیی تەرخانکردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و كارمەندانی ناوخۆ گەڕاوەتەوە.

سەربەست مەولوود باسی لەوەش کرد، ئەو فۆڕمانەی کەموکوڕییان هەبووە چارەسەر کراون. گوتیشی: "شارەوانییە پەیوەندارەكان دەستیان بە دابەشكردنی زەوی كردووە و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت."

هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رۆژی 17/7/2025، لە رێوڕەسمی دابەشكردنی 14 هەزار پارچە زەوی رایگەیاند: " نزیكەی 15 ساڵ بوودابەشكردنی زەوی وەستابوو، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت، هەر فەرمانبەرێكیش گرفت لە ناوەكەیدا هەبێت، یان ناوی دەرنەچووبێت، لیژنەكان بەردەوام دەبن لە كاركردن و هیچ فەرمانبەرێك مافی نافەوتێت و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە، لە ماوەیەكی نزیكدا زەوی وەردەگرن."

ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه