پلەکانی گەرما دادەبەزن، کەش و هەوا فێنک دەبێت. کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمای چەند ناوچەیەکی هەرێم دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆنیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
وەڵام بدەوه