بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کارمەندەی بەنزینخانەکەیان گرتووە کە ئەمشەو چوارشەم، 6ی ئابی 2025، لەسەر شەقامی کۆیە لە ئەنجامی دەمەقاڵێیەکدا سێ هاووڵاتیی کوشت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە "کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو، لە بەنزینخانەیەک لە شەقامی کۆیە، لەنێوان کارمەندێکی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلێکدا دەمەقاڵێ دروست بووە."
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە کراوە و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کوژراون."
پۆلیسی هەولێر دووپاتی کردەوە کە "دەستبەجێ تیمەکانمان تۆمەتبارەکەیان گرتووە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."
وەڵام بدەوه