Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورە هات هەواڵێکى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورە هات

كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان بە چڕی بەردەوامە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەش رای دەگەیەنێت، ئەمساڵ سایدێك تەواو دەكەین، دوای گواستنەوەی هاتوچۆ بۆ ئەو سایدە، سایدەكەی تریش دروست دەكەین.

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئاب، ئەمیر ئەحمەد بەڕێوەبەری رێگەوبان لە هێمن گرووپ كە كۆمپانیای جێبەجێكارە، رایگەیاند، كاركردن لە جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان لە 12ـی حوزەیران دەستی پێ‌ كردووە و كارێكی یەكجار زۆری تێدا كراوە.

زیاتر گوتی، پڕۆژەكە وردەكاریی زۆری تێدایە لە پرد و راستكردنەوە، بەڵام ئێمە كاری خۆمانە و دەزانین چۆن ئەنجامی دەدەین بە تەواوی وردەكارییەكانەوە.

روونی كردەوە كە درێژیی رێگەكە تا خاڵی كۆتایی 15 كیلۆمەترە، ئێمە ئەمساڵ لاینێك تەواو دەكەین و هاتوچۆ دەگوازینەوە بۆ سەر ئەو رێگەیە، بۆ ساڵی داهاتوو رێگەكەی تر تەواو دەكەین.

باسی لەوەش كرد كە بەپێی ئەو بەرنامەیەی هەیانە، ساڵی داهاتوو ئەو رێگەیە تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان كە بە باشترین كوالێتی و ستاندارد دروست دەكرێت.

پڕۆژەی دووسایدی هەولێر- گۆمەسپان كە لەلایەن كۆمپانیایی هێمن گرووپ جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە لە كۆتایی ساڵی 2026 تەواو بكرێت.

درێژیی شەقامەكە 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك 10 مەتر و 75 سانتیمەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەست پێ دەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.

دووسایدەكە لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت، هەروەها لەو پڕۆژەیەدا دوو هەزار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن كە 99%ی پشتی بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستووە.

لە سێی تەمووزی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستپێكردنی پڕۆژەكەی ڕاگەیاند.

ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك ساید بووە و ڕووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە.

پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگەی هەولێر تا سماقوڵی بە درێژیی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید.

لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیە دانا، لەو كاتیش رای گەیاند كە جووتسایدی هەولێر-گۆمەسپان دروست دەكرێت.

پڕۆژەكە ستراتیجی و گرنگی سنووری پارێزگای هەولێره و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك لاین بووە و ڕووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە.

پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی سنوورەكە، (دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی) و دووسایدی ڕێگەی سەرەكیی (هەولێر- كۆیە) كاری تێدا دەكرێت.

هاوكات، رێباز مەعرووف ئەندازیاری رێگاوبان،  رایگەیاند، خاڵی هەرە بەهێزی ئەو جووتسایدە دروست دەكرێت كوالێتی قیڕەكەیەتی كە دوو چینە، هەروەها ئاستی گەرمی و پێكهاتەكانی زۆر بەرزە.

روونی كردەوە، ئەو رێگەیە لە داهاتوو دەبێتە شادەمارێكی بەهێزی ئابووری هەولێر، چیتریش ئەو رێگایە نابێتە رێگای مەرگ، بەڵكو دەتوانرێت بڵێن رێگای بەختەوەری دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەرینی نزیكەی 11 مەتر بۆ هەر سایدێك بەمانای دوو مەتریش شۆڵدەری تەنیشتەكان دێت، بۆیە ئەو رێگایە بەرزی كوالێتیمان پێ‌ دەڵێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه