Kurdistan Press - وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا. کە لە کۆتایی مانگی نۆ دەبێت.شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی نۆ، یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە ئیدارەی راپەڕین و شاری سلێمانی و بەشێکی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی 14، 15 و 16ـی مانگ، لە هەندێک کاتدا بای باکوور مامناوەند بۆ بەهێز چالاکدەبێت، خێرایی با 35 بۆ 55 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و بەپێی شوێن و کات، گۆڕانکاری روودەدات.

وتیشی، مەودای 16ـی مانگ بۆ 24ـی مانگ بەگشتی لە هەرێمی کوردستان شەپۆلی گەرمای بەهێز دەکشێتەوە، مانگی نۆ پلەی گەرمی لە ئاستێکی ئاساییدا دەبێت، ئەمساڵ زووتر فێنکی و سەرما دەستپێدەکات، لە 15 رۆژی کۆتایی مانگی نۆشدا، ئەگەر هەیە یەکەم بارانی ئەمساڵ لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیا جیا ببارێت. وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا. کە لە کۆتایی مانگی نۆ دەبێت.شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی نۆ، یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ دەبارێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه