بڕیارە ئەم هەفتەیە زەوی فەرمانبەران لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شەمامک، دابەش بکرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێریش دەڵێت؛ زەوییەکان دوو هەزار پارچەن و بە تیروپشک بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن.
ڕۆژی شەممە 9ـی ئاب، مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەم هەفتەیە دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانیی شەمامک بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت".
تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر رۆژی دابەشکردنی زەوییەکانی دەستنیشان نەکردووە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت؛ دابەشکردنەکە "بە شێوەی تیروپشک" ئەنجام دەدرێت.
بە گوتەی مەریوان حاکم هادی، 47 هەزار کەس ناویان لە تیروپشکەکە هەیە؛ "دوای دەرکردنی ناوی ئەو کەسانەی پێشتر سوودمەند بوون"، تیروپشکەکە ئەنجام دەدرێت و دوو هەزار فەرمانبەر زەوییان پێ دەدرێت.
وەڵام بدەوه