Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای پارتی بە توندی هاتە دەنگ بەرپرسێکی باڵای پارتی بە توندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای پارتی بە توندی هاتە دەنگ

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە تووندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بەغدا گرت و حکومەتی فیدراڵی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی پرسی مووچە وەک "چەکێکی سیاسی و سیاسەتی برسیکردن" دژی خەڵکی کوردستان، و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیشی بە "سیاسی و نادەستووری" وەسف کرد. هاوکات ئاشکرای کرد کە گرووپەکانی حەشدی شەعبی لەپشت هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستانەوەن، کە ئامانج لێی سیاسی و ئابوورییە.

 هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە کەناڵی السومریة، ڕەخنەی تووندی لە شێوازی مامەڵەی حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گرت.

هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: "حکومەتی سوودانی مامەڵە لەگەڵ کورد بە شێوازێکی جیاکاریکەرانە و نامرۆڤانە دەکات."

 ناوبراو بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە و نەوتی هەرێمی بە "سیاسیکراو و دژ بە دەستوور" لەقەڵەم دا و جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوانە، لاوازکردنی پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی هەموو دەسەڵاتەکانە بۆ بەغدا، کە ئەمەش بە وتەی ئەو "قبوڵکراو نییە." سەبارەت بە پرسی 'تەوتین'ـی مووچەکانیش، زێباری ڕەتیکردەوە کە ئەمە چارەسەر بێت و بە هەنگاوێکی دیکەی زانی بۆ ئاڵۆزکردنی کێشەکان.

سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هۆشیار زێباری بە "کردەوەیەکی دوژمنکارانە" ناوی برد و ئاشکرای کرد کە سەرچاوەی هێرشەکان لەو ناوچانەوە بووە کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی حەشدی شەعبیدان، وەک حەزەر و دەشتی نەینەوا. وتیشی: "ئەم هێرشانە لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دراون و ئامانجیان تەنیا زیانگەیاندن بە هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو گوشارخستنە سەر کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەموو عێراقە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه