باوكی هەرسێ كوژراوەكەی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسیان لە رووداوەكە كرد و رای گەیاند، ئێمە دڵنیا كراینەوە لەوەی یاسا وەكو خۆی جێ بەجێ دەكرێت و سوپاس بۆ حكومەت لە ماوەی سەعاتێك تاوانبار گیرا.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی ئاب، عەبدوڵا شێخ باوكی حەموودی كوژرا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین و یاسای بۆ هەمووانە هەرێمی كوردستان بەدەمەوە هاتوویە و دوای كەمتر لە یەك سەعات بكوژ گیراوە.
زیاتر گوتی، سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكەین و بانگێشتی كردووین و دووپاتیان لە كەیسەكە كردووە و یاسای وەكو خۆی جێ بەجێ دەكرێت.
هیوادارین ئەو رووداوانە دووبارە نەبێتەوە و ئێمە دڵنیا كراینەوە كە خوێنی رۆڵەكەمان بە قیرۆ ناچێت.
باسی لەوەش كرد، داوامان كردووە بكوژ لە سێدارە بدرێت، ئێمە تەنیا ئەوەمان هەیە دەبێت ئەوە لە سێدارە بدرێتچونكە ئێمە كوڕمان كوژراوە، هەروەها داوای سزادانی ئەو شوێنە دەكەین كە كەموكوڕیان هەبووە.
هەفتەی رابردوو لە رووداوێك لە بەنزینخانەیەكی هەولێر سێ كەس كوژرا و دواتر بكوژ گیرا.
وەڵام بدەوه