دابەشکردنی ئاو لە بەشێک لە سەنتەری قەزای کۆیە وەستا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە: دوابەدوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە کاتژمێر (٧:٢٠) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی کارکردن لە شەقامی (٤٠ م) لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژە لە دوو شوێن بۆری سەرەکی قەبارە ( ١٢" و ١٠" ) شکێنرا، بە ناچاری پرۆژی ئاوی (بۆگد - کۆیە) وەستێنرا
لەئیستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی (٤٠م) سەرقاڵی چاککردنەوەی شکاوی بۆرییەکانن، هەر کاتێک کاری چاککردنەوەی بۆرییەکان تەواو کرا، دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی شارەکەمان بە وشیاری و بەپێی پێویست ئاو بەکاربهێنن. تا کاتی چاککردنەوە هاوکارو هەماهەنگمان بن
وەڵام بدەوه