بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەكی بۆ بریكارەكانی خۆراك و هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بەڕێوەبەریەتییەكەمان ئاگاداری سەرجەم بریكارەكانی خۆراك دەكاتەوە، كە لیژنەیەك پێك هێنراوە و لەلایەن چاودێریی بازرگانیی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت، كە لەناكاو سەردانی بریكارەكانی خۆراك دەكەن و هەر بریكارێك لە شوێنی دابەشكردنەكەی (دووكان یان ماڵ) بەشەخۆراكی مانگەكانی پێشووتری لێ ببینرێت (بەشەخۆراكەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت).
ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە "ئەگەر هاووڵاتی كەمتەرخەم بێت لە سەردانینەكردنی بۆ لای بریكار و ناوی لە پسوولەی خۆراك دەسڕێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ڕاشیگەیاند: ئەگەر بریكار كەمتەرخەم بێت، لە هەڵگرتنی بەشەخۆراك بە هەر هۆیەك (بریكارییەكەی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕادەگیرێت) لە هەمانكاتدا، لیژنەكە سەردانی ماڵان دەكەن و لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە پرسیار لە هاووڵاتییان دەكەن و لە هەر كەموكوڕتی و كێشەیەك بەدواداچوون دەكەن.
ڕوو لە بریكارەكانی خۆراك دەكات و دەشڵێت: "تكایە بەشەخۆراكی مانگانە لە دووكان مەهێڵنەوە."
وەڵام بدەوه