Kurdistan Press - هەواڵى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورەى هەولێر هات هەواڵى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورەى هەولێر هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورەى هەولێر هات

بە گوژمەى نزیکەى ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار )...
کارکردن لە نۆژەنکردەوە و قیڕتوکردنی شەقامى سەرەکی ( هەولێر - بەحرکە ) بەردەوامە و سەرەتایی هەفتەى داهاتوو بەڕووى هاوڵاتییان و شوفێران دەکرێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2025.8.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەری لەگەڵ ئەندازیار کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەرى شارەوانى2، قۆناغی دووەمی پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامى سەرەکى  ( هەولێر - بەحرکە )ى لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بۆ بەحرکە بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى2، جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ هەوموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ.
هەروەها ئاماژەى بە گرنگى ئەو شەقامەشدا، کە شەقامێکى گرنگى شارى هەولێرە و  هاتووچۆیەکى زۆرى لە سەرەو لە سەرەتایی هەفتەى داهاتوو کارەکانى نۆژەنکردنەوەى کە بەکوالێتیەکى بەرز ئەنجامدراوە تەواودەبێت و بە ڕووى شوفێران و هاوڵاتییان دەکرێتەوە.
جێگەى باسە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامى سەرەکى ( هەولێر - بەحرکە ) کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێراى ( 100 مەتریی، 120مەتری، 150 مەتریی ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەى نزیکەى 5 کیلۆمەترە. قۆناغى یەکەمى کارەکانى لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری تاکو 120 مەتری سایدی چوون بۆ بەحرکە تەواو بووە  و لە ئێستاشدا کار لە قۆناغى دووەمى پڕۆژەکە دەکرێت، کە لە شەقامی سەرەکی 120 مەترى تاکو شەقامی 150 مەترییە، کۆی گشتی کارەکانی پڕۆژەکەش لە هەردوو قۆناغدا بریتیە لە ( 85 هەزار مەتر دووجا ) قیڕتاوکردن و چاککردنەوەى شەقامەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه