بە بڕیارێكی سەرپەرشتیاری دادوەری، ئەو ئۆمبێلانەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن ڕاستەوخۆ ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە و چیر لە فەرمانگەكان ناهێڵدرێنەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادوەری لە هەولێر، بۆ گشت دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوون و ناوچەی هەولێر و دهۆک، دەربارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ نێردراوە.
بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن نابێت چیتر لە فەرمانگەكان بهێڵدرێنەوە.
ئەوەش هاتووە: "دوای ئەنجامدانی پشكنینی هێڵكاریی و پشكنینی ئامێرسازی بۆ ئۆتۆمبێلەكان، پێویستە ڕاستەوخۆ بدرێتەوە خاوەنەكانیان، بۆ ئەوەی زیان بە ئۆتۆمبێل و خاوەنەکەی نەگەیەندرێت". دوای هەر رووداوێكی هاتوچۆ و پاش رێكارەكانی كارمەندانی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلەكان لە بنكەكانی پۆلیس و فەرمانگەكانی هاتوچۆ گڵدەدرێنەوە و تاوەكوو بڕیاری دادوەر دەرنەچێت رادەستی خاوەنەكانیان ناكرێنەوە، بەڵام بەپێی نووسراوەكە چیر ئەو رێكارە كاری پێ ناكرێت.
وەڵام بدەوه