كچە مۆدێلێك بەهۆی ڕشتنی بەنزین، سەری بەنزینخانەیەكی خوارد و بە داخستنی دا، خۆیشی لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە گیرا، ئەوەش بە تۆمەتی سووكایەتیكردن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئاب، سەرچاوەیەك لە لیژنەكانی قایمقامییەتی هەولێر،رایگەیاند، ئەمڕۆ چووینە ئەو بەنزینخانەیەی بۆ رێكلام، بەنزینێكی زۆر دەڕێژێت و كچێكی هێناوە رێكلامی بۆ دەكات.
زیاتر گوتی، لەسەر فەرمانی قایمقامی هەولێر بەنزینخانەكە داخرا، رێكاری یاساییان لەگەڵ دەكرێت، چونكە رێگە بە كەس نادرێت سووكایەتی و ناوزڕاندن بە هەستی خەڵك بكات.
دوای ئەوەی كچە مۆدێل سامڕەند دارا بە ئەنقەست بەنزینی ڕژاند بە مەبەستی ڕێكلام، ئەمڕۆ لە هەولێر گیرا.
ئەوە لە كاتێكدایە دوای رێكلامەكە سامڕەند داوای لێبوردنی كرد، بەڵام ئەوە نەبووە هۆكارێك بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە گرتن، چونكە سووكایەتی كردووە.
وەڵام بدەوه