کەشی پایزە دەسپێدەکات، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەشێوەیەکی بەرچاو کەشوهەوا فێنک دەبێت. ماڵپەڕی ئەکوا وێزەری ئەمریکی پێشبینی دەکات گەرما تاقەت پڕوکێنەکەی ئەمساڵ تەنها ١٣ ڕۆژی تر بەردەوام بێت و ئیتر کەشی پایزە لە هەرێم دەستپێبکات. بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە کە بەردەوام پێشبینی بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەکات، پێشبینی دەکات لە ٢٦ی ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما نزیکەی ٨ تا ١٠ پلە داببەزێت و لە زۆرینەی شوێنەکان پلەی گەرما بگاتە خوار ٤٠ پلە و تەنانەت لە شەواندا بگاتە خوار ٢٠ پلە و کە بە تەواوی لە بەیانیاندا مرۆڤ هەست بە سەرما بکات.
وەڵام بدەوه