پسولەی خۆراک بۆ هاوسەرگیری نوێ دەردەهێندرێت
سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند، ئەوەی ئێستە هەیە نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراكە و تا 25ـی ئاب بەردەوام دەبێت، بەڵێنمان پێ دراوە لە مانگی نۆ یان مانگی 10، خزمەتگوزاریی نوێ كارا دەكرێت.
دەشڵێت، ئەوانەی دەیانەوێت منداڵ زیاد بكەن، دەبێت ئێستە چاوەڕوان بكەن تا ئەو كاتە تەواو بێت، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا ئەو خزمەتگوزارییە كارا دەكرێت و پێویستە كارتی نیشتمانییان سكان بكەن و بۆ ئەپەكە بینێرن، ئەوكات بۆیان داخل دەكرێت.
لەبارەی هاوسەرگیری دەڵێت، ئەو كەسانە ناوی بریكاری و ژمارەی بریكار وەردەگرن، گرێبەستی هاوسەرگیری سكان دەكەن و بۆ ئەپەكەی دەنێرن، ئەوكات پسوولەكەی بۆ دروست دەكرێت.پسولەی خۆراک بۆ هاوسەرگیری نوێ دەردەهێندرێت
وەڵام بدەوه