نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، بڕیارێکی نوێمان بۆ پرسەکان دەرکردووە، لەمەودوا ئەو کەسانەی باجیان نییە، ناتوانن لە پرسەکاندا قورئان بخوێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجە هەموو ئەو قورئانخوێنانەی بەشداری لە پرسەکاندا دەکەن، باجی دەنگخۆشییان هەبێت.” وەکو قۆناغی یەکەم، بڕیارەکە تەنیا پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە. ”
نەبەز ئیسماعیل روونیشیکردەوە، لیژنەیەکی پسپۆر بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ئەوقاف پێکهێنراوە، تاقیکردنەوەکە هەفتانە دوو رۆژ بەڕێوەدەچێت و ئەوانەی ئارەزوومەندن، دەبێت دەنگیان خۆش بێت، ئەمە جیا لەوەی ئەوانەی قورئان دەخوێنن کەسانی ناسراو و مامۆستای ئایینین، پێشتر هیچ کەسێک بۆ ئەم مەبەستە دیاری نەکرابوو. بەگشتی، لە هەولێر 49 پیاو و 33 ژن لە پرسەکاندا قورئان دەخوێنن. پڕۆسەکە بە تاقیکردنەوەی دەنگ دەبێت و ئەوانەشی شیاو نەبن، خولی راهێنانیان بۆ دەکرێتەوە.
وەڵام بدەوه