Kurdistan Press - هۆشداری تووند دەدرێتە شۆفێران هۆشداری تووند دەدرێتە شۆفێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری تووند دەدرێتە شۆفێران

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە ڕووی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران و داوایان لێدەکات بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە شۆفێری بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان، پابەندی ئەم خاڵانە بن:

- کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێل.

-پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکاندا.

- داگیرساندنی گڵۆپی تەم.

- بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستی.

هەروەها ڕاگەیەنراوەکە بە تایبەتی هۆشداری دەدات سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار و داوا دەکات: "تا دەکرێت ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنرێت و گەشتەکان دوابخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی دێت."

لە کۆتاییدا، هاتووچۆی سلێمانی هیوای سەلامەتیی بۆ هەمووان خواستووە و ژمارەی هێڵە گەرمەکانیشی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە کاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە بکەن، لەوانە: 188 بۆ کۆنترۆڵی هاتووچۆ، 115 بۆ بەرگریی شارستانی، و 104 بۆ پۆلیسی فریاکەوتن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه