Kurdistan Press - ئاگاداری گرنگی بۆ هەموو هاوڵاتیان هات ئاگاداری گرنگی بۆ هەموو هاوڵاتیان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداری گرنگی بۆ هەموو هاوڵاتیان هات

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رای دەگەیەنێت، پڕكردنەوەی فۆرمی بەشەخۆراك بەردەوامی هەیە، تا ئێستە لە هەرێمی كوردستاندا رێژەیەكی بەرچاو لە خێزانەكان ئەو فۆرمە ئەلیكترۆنییەیان پڕ كردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئاب، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم،  رایگەیاند، پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بەردەوامی هەیە، ئێستە لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدا فۆرمەكە پڕ كراوەتەوە و تا 25ی مانگیش بەردەوامیی هەیە.

روونی كردەوە، لە هەرێمی كوردستاندا 84%ی خێزانەكان ئەو فۆرمەیان پڕ كردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر دەبێت، بەڵام تا ئێستە بەشەخۆراكی هیچ خێزانێك رانەگیراوە، لە دوای ئەو كاتەی دیاری كراوە، پڕكردنەوە دەبێت بە پارە.

لای خۆیەوە ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی سلێمانی،  رایگەیاند، تا ئێستە 85%ی خەڵكی پارێزگای سلێمانی، فۆرمی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكیان پڕ كردووەتەوە، لە كاتێكدا لە شارەكە 600 هەزار خێزان هەن. 

فۆرمی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك لەلایەن عێراقەوە دانراوە كە هاووڵاتییان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی تۆمار دەكرێن، یەكێك لە خاڵە ئەرێنییەكانی ئەو سیستمە ئەوەیە، ناوی دووبارە و ئەوانەی لە عێراق ناژین، بەشەخۆراكەكەیان دەبڕێ‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه