چیتر زەوی لە هەولێر كە دابەش دەكرێت ناكرێتە كارت، بەڵكو راستەوخۆ بەناوی فەرمانبەرەكە دەكرێت، سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، بەمنزیكانە قۆناغی سێیەم دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئاب، كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، رایگەیاند، بەمنزیكانە قۆناغێكی تری دابەشكردنی زەوی دەست پێ دەكات و ئێستە سەرقاڵی ئامادەكارین.
زیاتر گوتی، لە قۆناغی دووەمدا 14 هەزار پارچە زەویمان دابەش كرد، ئێستە تیمەكانمان كار لەسەر كوژاندنەوەی زەویی تر دەكەن، مافی خاوەن زەوییەكان دیاری دەكرێت و ئێستە كاری روپێوكاری دەكرێت و قۆناغی سێیەم بەمنزیكانە دەست پێ دەكات.
لەبارەی دابەشكردنی كارت یان كردنیان بە كارت بۆ ئەو زەوییانەی دابەش كراون رای گەیاند، چیتر كارت دابەش ناكەین، كار لەسەر ئەوە دەكەین وێنەی تۆماریان بۆ دەكرێت و راستەوخۆ بەناوی فەرمانبەر دەكرێت.
روونی كردەوە، ئەزموونمان هەیە و نامانەوێت ئەوەی لە پێشوو هەبوو ئێستە دووبارە ببێتەوە، چونكە لە پێشوو كارت كێشەی كۆمەڵایەتیی دروست كردووە.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه