حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی لەبەرژەوەندی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لەناوخۆی هەرێم دەرکرا
کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سەر داهاتی زانکۆکان خەرج دەکرێت واتا لە ئەستۆی خوێندکاران نییە
کرێی هەڵسەنگاندنی زمانەوانی و زانستی بڕی 300 هەزار دینار بوو کە زانکۆکان لە خوێندکارانی خوێندنی باڵا وەریاندەگرت و ئەمەش بارگرانی بوو لەم بارودۆخە خراپەدا، دوای ئەم بڕیارە، خوێندکار پێویست ناکات ئەو بڕە پارەیە بدات و ئەوانەی ئەو بڕە پارەیەیان لێوەرگیراوە پێویستە لەلایەن زانکۆکان بۆ خوێندکار بگەڕێنرێتەوە.
وەڵام بدەوه