بەشەخۆراكێكی تر دابەش دەكرێت و لە شەش مادەی خۆراكی پێكهاتووە، پێویستە بریكارەكانی خۆراك بەخێرایی كارەكانیان تەواو بكەن و وەریبگرن.
ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئاب، دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، راگەیاند، ئاگاداری ئەو بریكارانە دەكەینەوە كە تا ئێستە لیستی بریكاری مانگی حەوتیان نەبردووەتەوە كە بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەمی لەسەر دابەش دەكرێ، بە زووترین كات پێویستە سەردانی بكەن.
دەشڵێت، دەبێت ئەمڕۆ و سبەی سەردان بكەن و هەر بریكارێك لیستی بریكاری خۆراكی بكەوێتە هەفتەی داهاتوو، خۆی بەرپرس دەبێت. بەشەخۆراكی ئەم مانگە پێكهاتووە لە زەیت یەك دەبە، دۆشاوی تەماتە قوتوویەكی بچووك، برنج سێ كیلۆ، شەكر یەك كیلۆ، نیسك نیو كیلۆ و ئارینۆك نیو كیلۆ.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە عێراق دەیەوێت بۆ ئەمساڵ 10 بەشەخۆراكی تەواو دابەش بكات، تەنیا چوار مانگ كاتی لە بەردەست ماوە و پێنج بەشەخۆراك دابەش كراوە.
وەڵام بدەوه