Kurdistan Press - مافی مرۆڤ ، چەكدارەكانی ناو لالەزار ئەشكەنجە دراون مافی مرۆڤ ، چەكدارەكانی ناو لالەزار ئەشكەنجە دراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مافی مرۆڤ ، چەكدارەكانی ناو لالەزار ئەشكەنجە دراون

 تا دێت زانیاری پتر لەسەر هێرشەكەی سەر لالەزار ئاشكرا دەبێت، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری یاسایی لە دەستەی مافی مرۆڤ ئەوەی گوت، كە چەكدارەكانی ناو لالەزار ئەشكەنجەی دەروونی و جەستەیی دراون. 

شەوی 21 لەسەر 22ی ئاب، هێزەكانی یەكێتی بە چەكی قورس و هێزێكی زۆرەوە، روویان لە هۆتێل لالەزار كرد و بیانووی فەرمانی گرتنی لاهوور شێخ جەنگییان پێ بوو، بەڵام دوای سێ‌ سەعات شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، دەیان كەس بوونە قوربانی و باس لە كوژرانی 30 كەس زیاتر لە ناو هۆتێلەكەدا دەكرێت.

تاڤگە عومەر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند، لەكاتی ئەنجامدانی هەرتاوانێكدا، بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تۆمەتبار بە هەر بیانووێك ئەمە پێشێلكاری مافی مرۆڤە، چونكە بە پێشاندانی وێنە و ڤیدیۆكان شكۆ و كەرامەتی لەكەدار دەبن، ئەوەی بینیمانە لە بڵاوكردنەوەی وێنەی گیراوانی لالەزار، جۆرێكی زەقە لە مامەڵەی نامرۆڤی.

زیاتر دەڵێ، لە ڕێی نووسینگەی سلێمانی دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوون دەكەین هەڵوێستی خۆمان دەبێت، هەروەها ئاژانسەكانی یوئێن و لیژنەی خاكی سووری نێودەوڵەتی لەسەر ئەم پێشێلكاریانە بێدەنگ نەبن، ئەو كەسانەی بەو جۆرە مامەڵەیان كردووە ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

 هەروەك دووپاتی لەوە كردەوە كە هەموو جۆرە ئەشكەنجەیەكی جەستەی و دەروونی كۆمەڵایەتی بیندراون، بە تەواوەتی پێچەوانەی ڕێككەوتنامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە و مامەڵەیەكی نامرۆڤانەیە عێراق پەسەندی كردووە، لێدان و سوكایەتی و وشەی نەشیاو تاوانە، وێنە و ڤیدیۆكان پێمان دەڵێ تاوان ئەنجامدراوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه