Kurdistan Press - مژدەى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورە هات مژدەى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورە هات

کارکردن لە پڕۆژەى دووسایدی ( کەسنەزان - گۆمپەسپان) ، ( گۆمەسپان - سماقووڵی ) بە چڕی بەردەوامە
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كاركردن لە هەردوو پڕۆژەی دووسایدی ( کەسنەزان - گۆمپەسپان) ، ( گۆمەسپان - سماقووڵی ) بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام و بەدەستى کرێکارى خۆماڵى بەچڕی بەردەوامە.
پڕۆژەکانی دووسایدی ( کەسنەزان - گۆمپەسپان ) و ( گۆمەسپان - سماقوڵی ) لە چوارچێوەی گەشەپێدانی ( بەنداوی گۆمەسپان ) وەك پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و پەرەپێدانی ئابووری دەستى پێکراوە و هەردوو پڕۆژەش لەلایەن کۆمپانیای "هێمن گرووپ" جێبەجێدەکرێت، بە تەواوبوونیان ڕێگای ( هەولێر - سماقووڵی ) کە ڕێگایەکى ستراتیژى گرنگە و هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی ) بەیەكەوە دەبەستێتەوە بە درێژیی ( 38 کیلۆمەتر ) دەبێتە دوو ساید.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا