پسپۆڕێكی ئابووری رای دەگەیەنێت، پێویستە عێراق پەلە بكات بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنەوەی نەوت، چونكە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووك، لەم كاتەدا بۆ عێراق زۆر گرنگە.
ئەمڕۆ شەموو شەشی ئەیلوول، نەبیل مەرسوومی پسپۆڕی ئابووری عێراق رای گەیاند، لەبەر رۆشنایی زیادبوونی پێشبینیكراوی پشكی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە چەند مانگی داهاتوودا، زۆر گرنگە كە بە خێرایی كێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.
باسی لەوەش كردووە، بەگوێرەی سەرچاوەكانی ئۆپێك، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 458 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، كە سەرجەم لە رێگەی دەریا و باشوورەوە هەناردە كراون، بەوەش عێراق نزیك بووەتەوە لەوپەڕی توانای هەناردەكردنی خۆی كە سێ ملیۆن و نیو بەرمیلە لە رۆژێكدا.
بەگوتەی مەرسوومی، زۆر گرنگە بە خێرایی كێشەی نەوتی نێوان ناوەند و هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت، لەگەڵ توركیا بگەنە لێكتێگەیشتن بۆ دەستپێكردنەوەی پەمپكردنی نەوت لە بۆری جەیهانەوە، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت نەوتی هەرێم و كەركووك هەناردە بكات، كە بڕەكەی نزیكەی نیو ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێكدا، بەوەش بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی ئەو تەنگژە داراییانەی كە عێراق ئێستە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێک لە سوودانییەوە
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه