نوێژی مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی و گەردونناسی رایگەیاند، ئێوارە بۆ شەوی 7ی ئەم مانگە، لە کاتژمێر 9:11خولەک لە یەک کات پێویستە نوێژی مانگگران بکرێت لە مزگەوت و ماڵەکان و لەدەرەوە، ئەو کاتە بۆیەدیاری کراوە ناوەڕاستی مانگگیرانە
وتیشی، ئەم ئاگادارکردنەوەیە بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕێنمایی کردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گرنگی و شێوازی نوێژی ڕووداوە سروشتیەکان (کەسوف و خوسوف و ئستسقا) وەک بەشێک لە سوننەتەکانی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله علیه وسلم).
ئەوەشی وتووە، لە سەردەمی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله علیه وسلم)دا، کاتێک ڕووداوێکی سروشتی وەک خۆرگیران یان مانگگیران یان وشکەساڵی ڕوویدابێت، ئەوە نوێژی تایبەتی خۆیان دەکرد. هەروەها کاتێک قەترە باران نەدەباری و وشکەساڵی ڕوویدا، نوێژی بارانیان (نوێژی ئستسقا) دەکرد.
وەڵام بدەوه