کەشناسێکی کورد: قۆناغێکی نوێ لە نزمبوونەوەی پلەی گەرما دەستپێدەکات
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە 10 بۆ 14ی ئەیلول، قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
دەشڵێت، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شار و شارۆچکەکان بەم جۆرەیە:
سلێمانی 36 پلە
هەولێر 36 بۆ 37 پلە
دهۆک 35 بۆ 36 پلە
هەڵەبجە 36 بۆ 38 پلە
کەرکوک 38 بۆ 39 پلە
کەلار 40 پلە
پێنجوێن 32 پلە
حاجی ئۆمەران 24 بۆ 25 پلە.
دەشڵێت، بەپێی دواین پێشبینی لەو مەودایەدا ئەگەری بارانبارین هەبوو ئێستا نەماوە، وەک پێشتریش باسم کردبوو ئەمساڵ زوو فێنکی دەست پێدەکات - ئەگەرێکی بەهێزە سەرماش زوو دەست پێبکات.
وەڵام بدەوه