بەچاودێری مەسروور بارزانی شاڕێگای چل مەتری سۆران دەست پێ دەكات
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرۆكی یەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە كە شاڕێی چل مەتری لە سۆران بە چاودێری و سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دروست دەكرێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی كاركردن لە پڕۆژەكەدا نووسیویەتی، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی شاڕێگای چل مەتریی سۆران كە هەردوو بەری سۆران بە یەكتر دەبەستێتەوە، لە لایەن (كاڤین گروپ)وە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە بەرەو كۆتایی دەچێت و تەواو دەكرێت.
باسی لەوەیش كردووە كە بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە، كێشەی قەرەباڵغیی ناو سەنتەری شاری سۆران و بەتایبەتیش جەنجاڵیی هاتوچۆی ناو بازاڕی شارەكە و خنكانی شەقامەكان، بە ڕێژەیەكی بەرچاو، چارەسەر دەبێت.
سۆران لە چەند ساڵی رابردوودا، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كرا بە ئیدارەیەكی سەربەخۆ، یەكێكە لەو ناچانە بە پڕۆژەی زۆر خزمەت كراوە و تا ئێستەیش كاركردن لە چەند پڕۆژەیەكی سنوورەكەدا بەردەوامە.
وەڵام بدەوه